لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە سنووری و گوندنشینەکاندا، و لەسەر ڕاسپاردەی لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتی یەکێتیی ژنانی کوردستان دوای سەردانە مەیدانییەکەی بۆ دەڤەرەکە، کاروانێکی هاوکاری گەیەندرا بە ناحیەی سەرگەڕان و گوندەکانی سنوورەکە.
ئەم دەستپێشخەرییە وەک وەڵامدانەوەیەکی خێرا بوو بۆ ئەو داواکاری و پێداویستییە سەرەکییانەی کە لە میانی سەردانە مەیدانییەکەدا لەلایەن دانیشتووان، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیە، کارگێڕیی قوتابخانەکان و بنکە تەندروستییەکانەوە خرانە ڕوو بە مەبەستی پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی ژینگەی خوێندن و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ خێزان و منداڵانی ناوچەکە.
:هاوکارییەکان بەپێی پێداویستییە دەستنیشانکراوەکان گەیەندرانە ئەم ناوەند و دامەزراوانە
:کەرتی پەروەردە و قوتابخانەکان
ناوەندی سەرگەڕانی تێکەڵاوسەرگەڕانی سەرەتاییی تێکەڵاو
ناوەندی پەڵکانەی تێکەڵاو
قوتابخانەی پەڵکانەی سەرەتایی
قوتابخانەی پڕکانی تێکەڵاو
قوتابخانەی درکەی عەرەب
قوتابخانەی شەناغەی سەرەتایی
قوتابخانەی شەحەلی سەرەتایی
قوتابخانەی قەپلانی سەرەتایی
قوتابخانەی مەلحەوالی سەرەتایی
قوتابخانەی گەزوەشانی سەرەتایی
کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری:
بنکەی تەندروستیی پەڵکانە
بنکەی تەندروستیی شەناغە
بنکەی تەندروستیی چەرت
کەرتی کارگێڕی:
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەرگەڕان
یەکێتیی ژنانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە گرنگیدان بە ژێرخانی پەروەردەیی و تەندروستی لە گوند و شارەدێکان، بناغەی پاراستنی ئارامیی خێزانەکان و ڕێگریکردنە لە کۆچکردنی دانیشتووانی ناوچەکە؛ هەروەها لەسەر بەرنامەی مەیدانیی خۆی بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانی خەڵک لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت.





