


ژن و زەوی
لە گوندەکانی کوردستاندا، چەندین ساڵە ژنان وەک کۆڵەکەی سەرەکیی خاک، بەرهەم و ئاسایشی خۆراک ماونەتەوە.
پڕۆژەی "ژن و زەوی" دەستپێشخەرییەکی نوێی یەکێتیی ژنانی کوردستانە، تا ئەم ڕەنج و ماندوبوونە نەبینراوە بگۆڕێت بۆ هێزێکی سەربەخۆی ئابووری، کە ژنان خاوەنداری بکەن.

کەشتی هیوا
لەپێناو هۆشیاریی تەندروستی و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک، خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان، لەگەڵ د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی "کەشتی هیوا".

ژنە مەزنەکانی کورد
لە چوارەم ئەڵقەی زنجیرەی ژنە مەزنەکانی کورد، چیرۆکی (میر خانزادی سۆران) دەگێڕینەوە.
ئەو ژنەی قورسایی پاراستن و ئاوەدانکردنەوەی میرنشینی سۆرانی خستە سەر شانی خۆی و بەتەنیا سەرکردایەتیی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری کرد.
ببە بە ئەندام لە ڕێکخراوەکەمان
لەگەڵ ئێمە ببە بەشێک لە گۆڕانکارییەکان، تا پێکەوە ڕۆڵێکی دیار لە پێشخستن و پاڵپشتیکردنی ژنانی کوردستاندا ببینین. ئەندامبوون لە یەکێتیی ژنانی کوردستان دەرفەتت پێ دەبەخشێت کە بەشدار بیت لە پڕۆژە و چالاکییەکانماندا و ئاگاداری نوێترین پێشهات و کارەکانمان بیت.





