بە بۆنەی 37ەمین ساڵیادی یەکێتیی ژنانەوە لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بە دیدگایەکی نوێ و ئیرادەیەکی پتەوەوە پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنی و تواناسازی.”

دەقی پەیامەکەی لاڤە حیکمەت سەرپەرشتیاریی گشتی یەکێتیی ژنانی کوردستان:

لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا، بە دیدگایەکی نوێ و ئیرادەیەکی پتەوەوە پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنی و تواناسازی.
یەکێتیی ژنان چەترێکی نیشتمانی و ماڵێکی کۆکەرەوەیە بۆ سەرجەم دەنگ و ڕوانگە جیاوازەکان؛ سەکۆیەک کە کار دەکات بۆ ئەوەی ژنانی کوردستان لە هەموو کایەکاندا بڕیاردەر و پێشەنگی گۆڕانکاری بن.

لاڤە حیکمەت
سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان